ئادار 19, 2019 19:05 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێراق بەنیازی وەدەرنانی هێزی سەر بە پەکەکە لە شەنگالە

سەرۆکی کۆمیسیونی کاروباری شەنگال لەپەرلەمانی ئێراق ، باسی ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی کرد بەمەبەستی وەدەرنانی هێزی سەر بە پەکەکە لە شەنگال لەسەر ئیمزای شەست و هەست نوێنەری پەرلەمان.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  شیروان دوبەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری شەنگال لە پەرلەمانی ئێراق، باسی  نیازی پەرلەمانی کرد بۆ وەدەرنانی هێزی سەربە پەکەکە  لە شەنگال و سەپاندنی  گوشار بەسەر حکومەتی ئێراق لەم بارەوە .

ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونی کوردستان بیست و چوار ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی پێڕاگەیشتن بە کاروباری شەنگال  لە پەرلەمانی ئێراق و هەروەها لیژنەی پەیجۆڕی ڕاستییەکانی پەرلەمان، گەڵاڵەیەکی بە ئیمزای شەست و هەشت نوێنەری پەرلەمانی ئێراق، بۆ وەدەرنانی پەکەکە و پێڕاگەیشتن بە شەنگال و چارەسەرکردنی گرفتەکانی، ئامادە کردووە و لەم بارەوە لەگەڵ سەرۆکی  پەرلەمانیش  وتووێژیان کردووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرلەمە هەواڵدەریی مەدار ڕایگەیاند کە لە شاری ئێزدی نشین لە باکووری  پارێزگەی سنووری نەینەوا لە باکووری ڕۆژاوای ئێراق  تێکهەڵچوون لە نێوان هێزی سوپای ئەم وڵاتە و میلیشیاکانی پەکەکە ڕووی داوە و ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان  باسی کوژران و بریندار بوونی هەندێ کەس دەکات لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی دوولایەنە.

سوپای ئێراقیش  هێزێکی زۆرتری بۆ  ناحیەی سنونێ  لە باکووری شاری شەنگال وەک ناوچەی تێکهەڵچوون لەگەڵ

پەکەکە ناردووە.