ئادار 19, 2019 19:09 Asia/Tehran
  • یەحیا ڕەسووڵ: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی دیمەشق سەرکەوتوانە بوو

وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشی سەربازیی لە ئێراق ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێراق و سوریا لە دیمەشق، ئەرێنی و سەرکەوتوانە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرتیپ  یەحیا ڕەسووڵ  وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشی سەربازیی ئێراق  ئەمڕۆ سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومە  وتی : لەم کۆبوونەوەیەدا سێ وڵات لەسەر هەماهەنگی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئێراق و سوریا و درێژەی هاوکارییەکان لە بواری  گۆڕینەوەی زانیارییەکانی ئاسایشی،  لەنێوان یەکتر ڕێککەوتن.

وتەبێژی فەرماندەیی  هاوبەشی سەربازیی ئێراق وتیشی:

بەپێی بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، هاوکاری لەنێوان  سپای ئێراق و سوریا  بۆ پێشگیری کردن لە تێپەڕین و دزەی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش و پێ وشوێن گیرانی هەڵس و کەوتەکانی  ئەم تاقمە تیرۆریستییە، زۆرتر دەبێت.

کۆبوونەوەی سەرۆک ئەرکانە گشتیەکانی هێزە چەکدارەکانی سێ وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێراق و سوریا ،دوێنێ دووشەممە  بە ئامادەبوونی سپەهبود عەبدوڵڵا ئەیوب وەزیری بەرەڤانی سوریا ، سەردار سەرلەشکری پاسدار محەممەد باقری و سپەهبود عوسمان غانمی، سەروک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئێراق، بەڕێوە چوو  .

سەرپەیڤ