ئادار 20, 2019 09:45 Asia/Tehran
  • نەورۆز لە عێراق وەک پشووی فەرمی ڕاگەیێندرا

سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی پێنج شەممەی بەبۆنەی جێژنی نەورۆز، وەک پشووی فەرمی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نووسینگەی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێشەو(سێ شەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە بەبۆنەی جێژنی نەورۆز لەو وڵاتە پشووی فەرمی دەبێ.

جێژنی نەورۆز هەموو ساڵێک لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەکرێ بە جێژن.

ئەو جێژن و ئاهەنگانە لەناوچەی کوردستانی عێراق لەئاستێکی بەرفراوانتردا بەڕێوە دەچێ.

جێژنی نەورۆز کە جێژنێکی دێرینەیە لە ئێران، لە دوانزە وڵاتی جیهان بەڕەسمییەت دەناسرێ بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، تورکەمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان و ئاڵبانی هەربەو ناوە واتە نەورۆز لە رۆژهەژمێرە فەرمییەکەیاندا وەک رۆژی پشوودان ڕاگەیێندراوە.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢٣ی فێڤرییەی٢٠١٠ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، رۆژی٢١ی مارسی لە چوارچێوەی ماددەی٤٩ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لەژێر ناوی فەرهەنگ وکولتوری ئاشتی وەک "رۆژی جیهانیی نەورۆز" ناودێرکرد.