به‌رپرسانی هه‌رێم هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیانی رووداوه‌که‌ی موسڵ راگه‌یاند، 9 کەسیش لەسەر رووداوەکە گیراون
به‌رپرسانی حکومی و حزبیی هه‌رێمی کوردستان هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانییانی رووداوی ژێرئاوکه‌وتنی یه‌ختێک به ژماره‌یه‌کی زۆر هاوڵاتییه‌وه له موسڵ راگه‌یاند هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ لێقه‌وماوان ده‌ربڕی.
بە گوێرەی راپۆرتی " وێستگە نیوز "، به‌بۆنه‌ی ژێرئاوکه‌وتنی یه‌ختێک له شاری موسڵ که به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا،هه‌ریه‌ک له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مییان راگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هه‌ر له ساتی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان".
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێک به ژماره‌یه‌کی زۆر سەرنشینەوە ژێرئاوکه‌وت.دواتر وه‌زارتی ناوخۆی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد که ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مه‌که‌ی موسڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 100که‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و 55 که‌سیش رزگارکراون.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بۆ له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخه‌که گه‌یشته شاری موسڵ و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند.
له لایەکی دیکەوە له‌سه‌ر رووداوی ژێرئاوکه‌وتنی یه‌خته‌که‌ی موسڵ ، نۆ که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیش بۆ خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌که و به‌له‌مه‌که‌ش ده‌رچوو.