ئادار 22, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • جێگری پارێزگاری نەینەوای عێراق : ٢٠٧ کەس بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە، نوقم و بێ سەروشوێن بوون

جێگری پارێزگاری نەینەوای عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وتی : تائێستا تەرمی هەشتاو نۆ کەس لە کەسانی نوقمبوو لە بەلەمی وەرگەڕاوی گەشت وگوزاریی لە ڕووباری دیجلە لەئاو هێنراونەتە دەرو ١١٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ "ئەحمەد جبوری" یاریدەری پارێزگای نەینەوا وتی: بەلەمی نوقمبوو لە ڕووباری دیجلە ٢٨٧ سەرنشینی بووە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پتانسێلی بەلەمە نوقمبووەکە پەنجا کەس بووە کە بەهۆی باری زێدە، وەرگەڕا.

ناوبراو وتی: "کامێرا دانراوەکان لە دوورگەی گەشتیاریی واپێشان ئەدا کە ئەو بەلەمە هەڵگری ١٠٣ ژن، ٩٨ منداڵ و ٨٦ پیاو بووە".

دوێنێ پێنج شەممە بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی گەشت وگوزاریی لە ناوچەی "غابات"ی ڕووباری دیجلە لەنزیک موسڵ، پتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەست داویان بێ سەروشوێن بوون.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش گیان لەدەستدانی دەیان کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی گەشت وگوزاریی لە ڕووباری دیجلە، لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش، سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانیان و گەلی عێراق کرد لەبەر گیان لەدەستدانی دەیان کەس لە خەڵکی عێراق بەهۆی نوقمبوونی بەلەمی گەشت وگوزاریی لە ڕووباری دیجلە.

سەرپەیڤ