ئادار 23, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانی : گەندەڵی دەوڵەتی هۆکاری ڕوودانی کارەساتەکەی

نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای شیعە لە عێراق، نەبوونی چاوەدێری پڕبەپێست و گەندەڵیی دەوڵەتی و ناکارامەیی بەرپرسانی وەک هۆکاری سەرەکی ڕوودانی کارەساتی وەرگەڕانی بەلەم لە مووسڵ زانی کەبووبە هۆی مردن و تیاچوونی ١٢٠ شارومەندی عێراقی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێرانەوە لە ئین. ئار.تی، ئەحمەد سافی نوێنەری ئایەتۆڵڵاسیستانی مەرجەعیەتی باڵای شیعە لە عێراق، بە ئاماژە بە ڕووداوی سەرنخوونبوونیی بەلەم  لە مووسڵ کە بوو بە هۆی مردن و تێاچوونی ١٢٠ شارومەندی عێراقی؛ خوازیاری ڕوون بوونەوەی بە وردی ئەم کارەساتە و ناسکرانی هۆکارانی ڕوودانیی و هەڵس وکەوتی تووند لەگەڵ ئەوان دا بوو.

ئەو جەختیکرد کە گەندەڵیی بەربڵاوی دەوڵەتی و ئیداری لە عێراق هۆکاری سەرەکی قەومانی وەها ڕووداو گەلێک بووە و پێویستە کاربەدەستان و بەرپرسانی دەوڵەتیی کە قەومانی وەها ڕووداوگەلێک بە هۆی خەمساردی ئەوانەوە بووە، لە پۆستەکانیان بکشێنەوە و لێپێچینەوەیان لێ بکرێت.

نوێنەری ئایەتۆڵڵاسیستانی گوتیشی کە پێویستە ڕۆڵی چاوەدێری لە هەموو کارو بارەکان و لەهەموو ئاستەکان دا بەدی بێت و لە بەرتیل وەرگرتن کە هۆکاری قەومانی کارەساتگەلێک لەم چەشنەیە؛ پێشگیری بکەن.

 لە یەکەم رۆژی ساڵی ١٣٩٨ هەتاوی و دەستپێکرانی جەژنەکانی نەرۆزی، بەلەمی هەڵگری ٢٠٠ کەس کە بۆ بەڕێوە بردنیی جەژنەکانی نەورۆزی لە ناوچەی تایبەت بە خۆشبواردنی ڕووباری دیجلە لە مووسڵ دابوون، سەرنخوون و دوا بە دوای ئەم ڕووداوە ژمارێک لە سەرنشینەکانی بەلەمەکە نووقم بوون.

وەزارەتی نێو خۆی عێراق بەرلەمە ژمارەی تێداچووانیی ئەم ڕووداوەی ١٠٠ کەس لە وان ١٩ منداڵ و ٦١ ژن ڕاگەیاندبوو.هەروەها گەڵاوێژ عەلی ئەندامیی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە کە ژمارێک لە قووربانیان و تێداچووانیی ئەم ڕووداوە وکردن، بەڵام بە وردی دیار نییە چەن کەس بوون.

گەڵاوێژ عەلی ، هەروەها گوتی کە ئەنجوومەنی پارێزگاکە لەمبارەوە گەرەکیەتی لە پارێزگاری نەینەوا لێپێچینەوە بکات و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بەم ڕووداوە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە داوایکرد کە پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکانی وەلا دانێت.

هەر لەم حاڵە دا، فەرماندەری  ئۆپەراسیۆنی نەینەوا ڕایگەیاند کە لە ١٦ کەسی گوماناوی لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوی سەرنخون بوونیی  بەلەمێک کە زۆرتری قووربانییەکانیی ئافرەت و منداڵ بوون ، قۆڵبەست کراوە و هەر ئێستا لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕووداوەکە و لێپێچینەوە لەوان درێژەی هەیە. هۆی ئەم ڕووداوە سوار بوونی موسافێران زیاتر لە ڕادەی بارستای  بەلەمەکە ڕاگەیاندراوە و دەڵێن لە حاڵیکدا کە بەلەمی ناو براو بارستای ٥٠ موسافیری بووە، ٢٠٠ موسافێر سواری بەلەمەکە بوون و بە هۆی قوورسبوونی لە ڕادەبەدەر، بەلەمەکە سەرنخوونکراوە.

دەوڵەتی عێراق دوا بە دوای ئەم ڕووداوە لەم وڵاتە تازیەی گشتی ڕاگەیاند و دەوڵەتی هەرێمیش  لە سێ پارێزگای خۆی دا تازیەیە گشتی ڕاگەیاندووە .