ئادار 23, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • عێراق: لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە جەولان،یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەفەرمی ناسیندرانی دەستەڵاتداریەتی رژیمی زایۆنی بەسەر جەولانی سوریای بە نایاسایی زانی و جەختکرد کە ئەو هەڵوێستە یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

 "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێنجشەممەی ڕابردوو لە لاپەرەی توئیتەری دا نووسی: ئێستا کاتی ئەوە گەییشتووە دوای ٥٢ ساڵ، ڤاشنگتۆن بە تەواوەتی دەستەڵاتداریەتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی بناسێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری سومەریە نیوز، "ئەحمەد ئەلسەحاف" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە فەرمی ناسێندرانی دەستەڵاتداریەتی ئیسرائیل بە سەر گوڵانی سوریا بەمانای شەرعییەت دانە بە داگیرکاریی. بەرلەمەیش ، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بەوەی بڕیارەکەی ترەمپ، بنپێکەرەوەی بڕیارنامەی ٤٩٧ـی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە،ڕایگەیاند: ئەمریکا شەرعییەتی نێو دەوڵەتیی بە گاڵتە گرتووە و بڕیارنامەکانی ئەو بنپێدەکات.

 بڕیارنامەی ٤٩٧ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، پەسەند کراوی ساڵی ١٩٨١ کە زۆربەی ئەندامانی لە وان ئەمریکا بەو دەنگیی ئەرێنییان داوە، بڕیاری ڕژیمی زایۆنی و کردەوەکانیی لەبارەی گوڵان بە تەواوەتی ڕەد وبابەتی پەیوەسکرانیی گوڵان بە ناوچەداگیرکراوەکان بە باتل ڕادەگەینێت.

سەرپەیڤ