ئادار 23, 2019 19:15 Asia/Tehran
  • گه‌شتکردن له‌ پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌کانى قه‌ده‌غه‌کرا

گه‌شتگردن له‌ پارێزگارى نه‌ینه‌واو دوو جێگره‌که‌ى به‌هۆى رووداوه‌که‌ى موسڵ قه‌ده‌غه‌کرا و داواش ده‌کرێت ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى ئه‌خبارییه‌ له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تى عێراق بڵاویکرده‌وه‌، به‌هۆى رووداوه‌که‌ى موسڵه‌وه‌، گه‌شتکردن له‌ نه‌وفل عاکوب پارێزگارى موسڵ و جێگره‌کانى قه‌ده‌غه‌کراوه‌.

شه‌وى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کرد و  داواى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان کرد، که‌ پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌کانى له‌سه‌رکار لابدرێن.

له‌ نوسراوه‌که‌دا سه‌رۆکوه‌زیران هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، که‌ پارێزگار و جێگره‌کانى گه‌نده‌ڵیان کردووه‌و که‌مته‌رخه‌مبوون له‌ کاروباره‌کانیان.

هه‌ر دوێنێ عه‌بدولمه‌هدى به‌ فه‌رمانێک لیژنه‌یه‌کى به‌ناوى لیژنه‌ى قه‌یرانه‌کانى موسڵ پێکهێنا، به‌مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى وه‌رگه‌ڕانى به‌له‌مێک و خنکانى زیاتر له‌ 120 که‌س.

رووداوه‌که‌ى موسڵ نیگه‌رانى زۆرى لاى دانیشتوانى شاره‌که‌ دروست کردووه‌و داواى له‌سه‌رکارلابردنى پارێزگارو جێگره‌کانى ده‌کرێت.هاوکات، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى موسڵ له‌ کاره‌که‌ى دورخرایه‌وه‌ به‌هۆى که‌مته‌رخه‌مى له‌ کاره‌کانیدا.