ئادار 24, 2019 13:02 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا باکوری عێڕاقیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەنگەر و جبەخانەکانی پەکەکە یان لە قەندیل و زاپ بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، لەدرێژەی هەڵمەتی دەرەوەسنوری و دژە ترۆریستیی تورکیا بەدژ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بنکەو پێگەکانی پەکەکە یان لە عێراق بۆردومان کرد.

بەپێی نووسینی هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ژمارێک بنکەو بارەگاو جبەخانەکانی پەکەکە لەناوچەی زاپ و چیای قەندیلیان بۆردومان کرد.

هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ژوولای٢٠١٥وە و پاش بەزێندرانی ئاگربڕی کاتیی نێوان ئانکاراو پەکەکە، بنکەوبارەگاکانی پەکەکە ی لەباکوری هەرێمی کوردستانی عێراق و چیای قەندیل بۆردومان کردووە.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کە لەڕوانگەی تورکیا، یەکێتی ئوروپاو ئەمریکا بە تاقمێکی ترۆریستی دەناسرێ، پاش بەزاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەگەڵ ئانکارا، شەڕی چەکدارانە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەستی پێکرد. پەکەکە لە ساڵی١٩٨٤ـەوە شەڕی چەکدارانەی لەگەڵ حکومەتی تورکیا دەس پێ کردووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی تورکیا، زیاتر لە چل هەزار کەس، کە زۆربەیان کەسانی سیڤیلن، لەو تێکهەڵچوونانەی سی ساڵەدا کوژراون.