نیسان 11, 2019 17:34 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا چاوی کەوت بە سەرۆک کۆماری عێراق و چەند کەسی تر لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتەو لە بارەی دوایین ھەڵوێستەکانی تاران لە بارەی گۆڕەکارییە جۆربەجۆرەکان، لەوانە ھەنگاوی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی ئاگاداری کردنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ئیرەجی مەسجیدی  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە دیدار لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکە وتووێژی لەگەڵ کرد.

دیدار لەگەڵ سەیید عەممار حەکیم ڕاپەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی چاکسازی و بنیات نانەوەش لەو بەرنامانەی دیکەی ڕۆژی پێنج شەممەی باڵوێزی ئێران لە بەغدا بوو.

مەسجیدی لەو دیدارنەی دا ھەڵوێستی تارانی لە بارەی جێی قەبووڵ نەبوونی لەوانە ھەنگاوی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەکوو ھێزێکی سەربازیی فەرمیی ئێران بۆ کاربەدەستان و سیاسەتڤانانی عێراق ڕوون کردەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی ھەنگاوە دژی ئێرانییەکانی و سیاسەتی گوشارخستنەسەر ئەو ھێزانەی کە لە ڕێگای خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکانەوە، واشێنگتۆنیان لە ڕاپەڕاندنی ئامانجەکانی لە ناوچەکەدا تووشی کێشە کردووە، ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی خستووەتە نێو پێڕستی خۆی وتەنی تاقمە تیرۆریستییەکانی خۆیەوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆڵێکی ھەرەکاراو بنەمایی لە خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە ئەمریکا لە ناوچەکەدا ھەیە.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە کاردانەوە بەرامبەر بەو کارەی ئەمریکا ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو تەواوی چەکدارانی سەربەو ھێزانەی وەک تاقمێکی تیرۆریستی ناساندووە.

سەرپەیڤ