نیسان 17, 2019 20:31 Asia/Tehran
  • عەبدولمەهدی گەیشتە ڕیاز

سەرچاوەکانی دەنگ و باس هەواڵیان لە ڕۆیشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە بۆ ڕیاز.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێرانەوە  لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە عادل عەبدولمەهدی،سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند ساتێک لەمەو بەر لە سەرووی وەڤدێکی پایەبەرز لە نوێنەران،وەزیران و بازەرگانەکان گەییشتە ڕیاز.

 عەبدولمەهدی لە پرێس کۆنفرانسێک دا بەر لە سەفەرەکەی بۆ عەرەبستان گوتیشی: ئێمە بەرامبەر گۆڕانکاری بەربڵاو لە پێوەندییەکانمان لەگەڵ عەرەبستان داین و دۆسییەکانی ئەم سەفەرە بۆ هەمووان ئاوەلا دەبێت. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا عێراقی و سەعوودییەکان، عەبدولمەهدی  لەم سەفەرە کە دوو رۆژەیە،لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیزی و موحەممەد بن سەلمان، پادشا و پاشمیری سەعوودی دیدار و وتووێژ بکات و بڕیارە ١٣ ڕێککەوتننامە لە بەشەجۆر بە جۆرەکان  دا لە نێوان دوو وڵات ئیمزا بکرێت.