نۆجەبا: ئامادەبوونی حەشدی شەعبی لە ژمارێک لە شارەکانی عێراق،پێوەندی بە ئەمریکاوە نییە
گوتە بێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق گوتی: مانەوە و یان ڕۆیشتنی حەشدی شەعبی لە شارەکانی عێراق لە دەڤەری فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانیی عێراقە و ئەمریکا ناتوانێ لەبارەی ئەم پرسە بڕیاربگرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری فارس،"هاشم ئەلمووسەوی" گوتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق لەکاردانەوە بە هەوڵی ئەمریکا و ژمارێک لە دەوڵەتەکانی عەرەبی لێواری کەنداوی فارس بۆ وەدەرنانی حەشدی شەعبی لە ژمارێک لە شارەکانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ "بەغدا ئەلیۆم" جەختیکرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی نوێنەری دەستەڵاتداریەتی وڵاتەکەیانن و ئەم پرسە چ پێوەندی بە هۆگری سیاسی، عەشایری یان ئەمریکایەیکان نییە. ئەلموسەوی گوتیشی: ئەمریکا ئەگەر چی هەوڵی داوە بە یارمەتی هەندێک لە عەشیرەتەکان وسیاسەتڤانان، هەراوهوریای میدیایی بەدی بینێت و قەیران چێبکات، بەڵام لەم کارەی قازانجێک نابات. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڤاشێنگتۆن بە پشتگری ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبیی لێواری کەنداوی فارس پەلامارێکی ئامانجدار بۆ گوشار نواندن و دنە دانیی عەشیرەتەکانیی پارێزگا ڕۆژئاواییەکان لەمەر وەدەرنانیی حەشدی شەعبی ڕێبەری دەکات و یەکێ لە نیشانەکانی ئەم پەلامارە سەفەری چەند ڕۆژ لەمەو بەری کارداری باڵویزخانەی ئەمریکا بۆ فەلەووجە بوو. هەر لەم حالەدا، لەمدواییە "مەهدی تەقی" ئەندامیی لیژنەی ئاسایش و بەرەڤانی لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە جم و جوولە گوماناوییەکانی "جوی هوود" کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جەختیکرد: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەبێ لەم بارەوە هەڵوێستی پێشپێگرانەی هەبێت.