نیسان 20, 2019 08:14 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لەسەر پێوەندیی پتەوی دمشق - تاران

سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سوریا وێڕای دۆستانەناوبردنی پێوەندیەکانی دمشق - تاران گوتی : ئێمە پێشوازی دەکەین لەپێوەندیی پیتەو و باش لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکاندا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەمودە سەباغ سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سوریا شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنی عەلائەدین بروجێردی ئەندامی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە بەغدا گوتی : سوریا و ئێران لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسمدا شەریک بوون و ئێستاش هیوادارین لە قۆناخی بنیاتنانەوەی وێرانیەکانی بە هۆی تیرۆریسم ، ئێران لاگری سوریا بێ و ڕۆڵی سەرەکیی لەم بارەوە ببینێ .

 سەباغ ، دانانی بایکۆتی ستەمکارانە لە دژی گەلی ئێرانی لە روانگەی حکومەت و گەلی سوریا بێ بایەخ زانی و گوتی : ئێمە سوورین لە سەر پێوەندیی پتەو و نزیک لە گەڵ ئێران .

 سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وسوریا روو لە بروجێردی کە بە نوێنەرایەتی لە سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ئێران بڕیارە لە کۆبونەوەی نێوان پەرلەمانی دراوسێکانی عێراق رۆژی شەممە لە بەغدا بەشداری بکات ، هیوای خواست دوو لایەن بتوانن لەم دانیشتنەدا گرنگترین بابەت و داڵغەکانی جیهانی  ئیسلام و ناوچەکە بخەنە ڕوو .

 عەلائەدین بروجێردی ش لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ، جەختی کردەوە لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدانی سوریا بۆ بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە .

 کۆنفڕانسی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانەکانی دراوسێکانی عێراق بریتی لە ئێران ، کوێت ، سعودی ، ئەردەن ، سوریا و تورکیا بەڕێوەبچێ .

سەرپەیڤ