نیسان 26, 2019 08:13 Asia/Tehran
  • ئێراق و ڕووسیا بەڵگەی هاوبەشیان واژۆ و مۆر کرد

ئێراق و ڕوسیا بە واژۆ کردنی بەڵگەیەکی هاوبەش، لە سەر پەرەپێدانی هاوکاری و پێوەندیی هەمەلایەنە گەیشتنە تەبایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی پێنجشەممە دوابەدوای بەڕێوەچوونی هەشتەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێراق و ڕووسیا لە بەغدا، دوو لایەن بە واژۆ کردنی بەڵگەیەکی هاوبەش، جەختیان کرد لە سەر پەرە پیدانی پێوەندیی هەمەلایەنە لە بواری جۆر بەجۆری بەرهەم هێنان و راژەکاریدا.

ئەم بەڵگەی هاوەبەشە لە لایەن "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی ئێراق و "یوری بوریسۆف" جێگری وەزیری تەندرووستیی ڕووسیا و سەرۆکی ڕووسیی کۆمسیۆنی هاوبەشی دوو وڵات واژۆ و مۆر کرا.

وەزارەتی دەرەوەی  ئێراق ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ بەغدا و مۆسکۆ ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی کە تەگەرەکانی بەردەم پێوەندی لە بواری بازرگانی، دراوی و بانکی، وزە، کارەبا، سەرچاوە کانگەییەکان، پیشەسازی، پێوەندی، تەکنۆلۆژیای زانیاری، ڕێگا و بان، کشت و کاڵ، ئاوەدان کردنەوە و خانووبەرە، تەندرووستی، وەرزش، کولتور و گەشتیاری بە گشتی لابەن.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارێک کاربەدەستی ئێراقی لەوان "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری  ئێراق دیدار و وتووێژی کردووە.

ئێراق لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵێک کە لە ڕاگەیاندرانی کۆتایی چالاکی سەربازیی گرووپی تیرۆریستیی داعش تێپەڕ بووە، پەرە پێدرانی بەرچاوی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان دراوسێکان و  جیهانی عەرەبی بە خۆیەوە بینیوە.

ئەو پرۆسەیە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا  و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق خێراتر بۆتەوە و بەغدا بۆتە ناوەندی هاوتووچۆی دیپلۆماتیک و نێودەوڵەتی.

سەرپەیڤ