May 02, 2019 09:53 Asia/Tehran
  • شێخ قەیس خەزعەلی: درکەوتنەوەی بەغدادی بۆ پاسادانی مانەوەی ئەمریکا لە عێراقە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی خەقی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێڕدا نووسی: دەرکەوتنەوەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی نیرۆریستی داعش، پەیامێکە بۆ پاسادانی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی خەقی عێراق ڕایگەیاند: ئاسایشتی عێراق پێویستمەندی ھێزەکانی ئەمریکا نییەو لە ئەنجامی ھێزمەند کردنی ھێزە چەکدارەکانی عێراق مسۆگەر دەبێت.

خەزعەلی دەرکەوتنەوەی بەغدادیی سەرکردەی تاقمی ڕەشەکوژی داعشی بە واتای لاواز کردنی عێراق و تێکدانی ئاسایشت و ئۆقرەیی ئەم وڵاتە لێک دایەوە.

کارناسان و لێکۆڵەرانی ناوچەکە دەرەنجامێکی دەرکەوتنەوەی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ ھەوڵدان بۆ گەورەکردنەوەی مەترسیی تیرۆریزم لە عێراق و پاسادانی مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتەو ناوچەکەدا دەگەڕێننەوە.

ئەبئبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش ٢٩ی ئاپریلی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار دوای ساڵی ٢٠١٤ لە گرتەیەکی ڤدیۆیی دا دەرکەوت.

ئەمریکییەکان کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە بە بیانووی ھەبوونی چەک و چۆڵی کۆکوژ عێراقیان داگیر کرد ، لە ساڵی ٢٠١١ لە بەردۆڕان و  شکست ھێنانی بەردەوام بەناچاری خاکی عێراقیان بە جێ ھێڵا، سەرباری ئەمەش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە بیانووی خەباتی دژی داعش جارێکی تر گەڕانەوە بۆ عێراق.