May 04, 2019 10:47 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق بە دوای قەدەخەکردنی چالاکیی کۆمپانیا ئاسایشیەکانی ئەمریکا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باسی لێکدانەوەی پێشنیاری قەدەغەکردنی هاتنی کۆمپانیا ئاسیشیەبیانیەکان بە تایبەت ئەمریکیەکان بۆ عێراق دەکات لە لیژنەی ئاسیاش و بەرگریی پەرلەمانی ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کەریم عەلیوی  ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق وتی : ئەم لیژنەیە بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی رەشی کۆمپانیا ئاسیاشیە ئەمریکیەکان لە عێراق ، خەریکی لێکدانەوەی قەدەخەبوونی هاتنی کۆمپانیا ئاسایشی بیاینەکان بۆ عێراقە .

عەلیوی بە ئاماژە بە هەندێ چالاکیی گۆماناوی کۆمپانیا ئاسایشیە بیاینیەکان لە باشووری عێراق گوتی : چالاکیی ئەم کۆمپانیاگەلە بۆ بردنەپێشی سیاسەتی وڵاتانی خۆیان لە عێراقدایە .

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق دواجار وتی : کۆمپانیا ئاسایشیە بیاینەکان ژمارێکی زۆر ئەفسەری هەواڵگریی  ئەمریکا و ئیسراییلیان لە نێودان و زیاتر خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و نانەوەی پاشاگەردانین .

سەرپەیڤ