May 04, 2019 19:01 Asia/Tehran
  • هێزە عێراقییەکان پیلانی داعش بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتەیان پووچەڵ کردەوە

بەرپرسێکی ئاسایشیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە هەواڵگریەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵی ترۆریستانی داعش بۆ پەڕچەکردنەوەی دووبارەیان لە عێراقییەکان بێ ئاکام کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "ئەبوو عەلی بەسری" بەرپرسی هەواڵگریی و ئاسایشی ناوخۆی عێراق لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی "الصباح" دا وتی: یەکە هەواڵگریەکان پاش چەند مانگ پێوشوێن گرتنی چالاکییەکانی ترۆریستانی داعش بەئەنجامدانی هەڵمەتێک، ئەو ترۆریستانە کە بۆ شێواندنی ئاسایشی عێراق لەڕێی جۆراوجۆرەوە خۆیان گەیاندبۆ پارێزگای نەینەوایان کوشت و یان قۆڵبەستیان کردن.

ئەبووعەلی بەسری وتیشی: هێزە ئاسایشیەکان هەروەها توانیویانە "ئەلمەکنی وەحید" لە فەرماندەرانی داعش و بەرپرسی کوشتاری دەیان کەس لەشارەکانی موسڵ و تەلەعفەر بکوژن. یەک لەهاوڕێکانیشی خۆی تەقاندەوەو کوژرا.

ڕاگەیێندرانی هەواڵی شکست هێنانی بەرنامەی داعش بۆ بنیات نانەوەی خۆی لە عێراق لەکاتێکدایە کە فراکسیۆنی "سادقون" لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکان لەهەوڵی هێنانەدی ناوچەی هێمنن بۆ گرووپی ترۆریستیی داعش لەسنورەکانی سوریاو عێراق.

رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانیش لەم بەینەدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئەمریکیی "بلەک واتر"یش لە پێگەی "عەینولئەسەد" لەپارێزگای ئەنبار سەرقاڵی مەشق پێکردن بە دەس وپێوەندییەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعشە.

بەلەناوچوونی داعش لە عێراق لە دیسەمبەری٢٠١٧ خەڵک، پارتەکان، کەسایەتی ومیدیا عێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ