May 16, 2019 10:13 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە ناوەڕاستی بەغدا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق شەوی چوارشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ،سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاند: بۆمبایەک لە ناوەندێکی بازرگانی لە نزیکی مەیدانی «عەقەبە بن نافع» لە ناوچەی «کەڕڕادە»ی بەغدا تەقیوەتەوە.

لەبارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم تەقینەوەیە ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

ھەینیی ڕابردووش بۆمبایەک لە بازاڕێکی گەڕەکی سەدری بەغدا تەقییەوە کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقی کوژران و بریندار بوون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

 تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان  لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.

 

سەرپەیڤ