May 17, 2019 12:35 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی ئێراقی: ڕێگا بە ئەمریکا نادەین لە خاکی ئێمەوە دەسدرێژی بکاتە سەر ئێران

باڵیۆزی ئێراق لە ڕووسیا وتی؛ بەغدا ڕێگا بە ئەمریکا نادات لە خاکی ئێراقەوە دەسدرێژی بکاتە سەر ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حەیدەر مەنسوور هادی" باڵیۆزی ئێراق لە ڕووسیا بە ئاماژە بەم بابەتە ڕایگەیاند؛ ئێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئێمە ڕێگا نادەین خاکی ئێمە بۆ پەلاماری سەربازی کردنە سەر دراوسێکانمان بە کار بهێندرێ.

"حەیدەر مەنسوور هادی" سەبارەت بە پەرە سەندنی کێشە  و ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکا وتیشی: هیوادارم شەڕێک ڕوو نەدات لەبەر ئەوەی کە  ئێمە نامانهەوێ شەڕێکی کاولکەری دیکە لە ناوچەکە دەست پێ ببێ.

باڵیۆزی ئێراق لە مۆسکۆ رایگەیاند بەغدا پێوەندیی پتەوی خۆی لەگەڵ تاران و واشینگتۆن بەکار دێنێ بۆ کەم کردنەوەی ئەو کێشە و ناکۆکییانە.

"ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیایش ڕۆژی چوارشەممە بە لۆمە کردنی یەکێتیی ئەورووپا لەبەر بێدەسەڵات بوونی بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانە ئابوورییەکانی ئێران و ڕەخنە لە شەڕنانەوەکانی ئەمریکا ، بەشێوەی ناراستەوخۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خۆ ئاگرکوژێن نییە لە هەر کوێی جیهان ئاگرێک هەڵکرێ بیکوژێنێتەوە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئێوارەی سێشەممە لە دیداری بەرپرسان و کاربەدەستانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد؛ بژاردەی بێ سێ و دووی گەلی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمندا، خۆڕاگری لە  هەموو بوارێکدایە.

سەرپەیڤ