ئەمریکا ناچار بە داوای لێبووردن لە ئێڕاق بوو
"جۆی هوود" Joey Hood کاربه‌ڕێکه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕۆژی شەممە بە چوونە بنکەی فەرماندەرێتیی پۆلیسی ئێڕاق بە نوێنەرانەیتی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، به فه‌رمی داوای لێبوردنی کرد له ئێراقییەکان به‌هۆی بۆردومان کرانی بنکەی پۆلیسی ئێراق که کوژران و بریندار بوونی سێ پۆلیسی فیدراڵی لێکه‌وته‌وه.
فهرماندەرێتیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که ڕۆژی شه‌ممه 18ی مەیی 2019 "جۆی هوود" کاربه‌ڕێکه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌رێتی ئه‌و هێزانه له شاری به‌غدای کردووە و له‌گه‌ڵ لیوا ڕۆکن شاکر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵ دیدار و وتووێژی کردووه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: جۆی هوود له دیداره‌که‌دا به نوێنه‌رایه‌تی له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاگه‌یاندووه به بۆنه‌ی کوژرانی پۆلیسێکی فیدڕاڵ و هه‌روه‌ها به فه‌رمی داوای لێبوردنی له عێراق کردووه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی که ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو له ناحیه‌ی ڕیاز رووی دا.
له‌و بۆردومانه‌دا که له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجام درا، پۆلیسێکی فیدراڵی کوژرا و دووانی دیکه‌ش بریندار بوون.
پێشتر فه‌رمانده‌رێتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان ڕایگه‌یاندبوو که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان له گوندێکی سه‌ر به ناحیه‌ی ڕیاز ویستویانه پشتیوانی هێزه‌کانی دژه تیرۆری عێراق بکه‌ن به‌ڵام ئۆتۆمێلێکی پۆلیسی فیدراڵییان بۆردومان کردووه و به‌م بۆنه‌شه‌وه لیژنه‌یێکی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانیان هاوپه‌یوه‌ند به بابه‌ته‌که له ناوچەی ڕیاز پێکهێنابوو.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراقیش له به‌یاننامه‌یێکدا جەختی کردبوو که لیژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر کوژرانی هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ و برینداربوونی دوو هێزی دیکه ده‌ست پێده‌که‌ن که له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پشتیوانیی فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان له هێزی دژه‌تیرۆری ئه‌و وڵاته و له کاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرندا له گوندی ده‌رب له قه‌زای ڕیاز ڕووی داوە.
ئەمریکا لە ساڵانی ئەمدوایەدا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، خەڵکی مەدەنی و هێزی سەربازی لە سووریا و ئێراق داوەتە بەر پەلامار.