May 19, 2019 12:02 Asia/Tehran
  • وتووێژ و ڕاوێژی سەرۆک کۆماری ئێراق و باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەکە

"ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی شەممە پێکەوە دیداریان کرد و لەو چاوپێکەوتنەدا ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئیرەج مەسجدی" و "بەرهەم ساڵح" لەو دیدارەدا جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پشت بەستن بە وتووێژێکی بنیاتنەر بۆ کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکان لە ناوچە و بەهێزتر کردنی پاوەجێی لە ڕۆژاوای ئاسیا.

دوو لایەن لەو دیدارەدا هەروەها ڕێگاکانی بەهێزتر کردن و پەرە پێدانی پێوەندییەکانی نیوان دوو وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

ئەم دیدارە هاوکات لەگەڵ پەرە سەندنی هەڕەشە و گوڕەشە و کردەوە دنەدەرانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوو دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها کەشنانەوەی واشینگتۆن و ژمارێک وڵاتی عەرەبی ناوچە سەبارەت بە پەرە سەندنی مەترسی و ئاڵۆزی لە ئێراق بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ