May 19, 2019 13:57 Asia/Tehran
  • تیاچوونی بنکەیەیەکی گەورەی داعش لە پارێزگای ئەنباری ئێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق رایگەیاند کە بنکەیەکی گەورەی داعش لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنباردا بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەم وڵاتە تیاچووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلفورات؛ وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق ڕایگەیاند کە فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار و جەزیرە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا توانیان بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش، لە ڕۆژاوای بنکەی «عین الاسد» لە پارێزگای ئەنبار، بنکەیەکی گەورە بدۆزنەوە و تیای بەرن کە داعش بۆ ڕاهێنان و داڵدە دانی هێزەکانی بەکاری دەهێنا.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی "حەشدی شەعبی"ی ئێراقیش باسی بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە دژ بە پاشماوەکانی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش و ڕایانگەیاندووە کە چەن حەشارگەیەکی ئەو تیرۆریستانەیان لە باشووری سامڕا هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەڵاحەدینی ئێراق تیا بردووە و رایانگەیاند کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەموو حەشارگەکانی داعش لە باشووری سامڕا تیاچووە.

دەوڵەتی ئێراق دێسەمبەری ٢٠١٧ سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بە سەر تیرۆریستانی داعشی ڕاگەیاند. هێزە ئەمنییەکانی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێستاکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق بە بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنی جۆربەجۆر هەوڵ دەدەن پاشماوەکانی داعش بە تەواوەتی بنەبڕ بکەن.

سەرپەیڤ