May 19, 2019 16:19 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە وگازندەی وەزیری نەوتی عێراق لە بڕیاری بەشگەی ئەمریکایی

وەزیری نەوتی عێراق هاوکات لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە بڕیاری بەشگەی ئەمریکایی"ئەکسۆن مۆبیل" لەمەڕ بردنەدەرەوەی کارمەند وکارگێرانی لە دەڤەری نەوتی"ئەلقۆرنە"لە "بەسرە" جەختیکرد: چوونە دەری ئەوان چ کارتێکەری نییە لەسەرپرۆسەی کاری ئەم کێلگە نەوتییە دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلنەشەر."سامێرئەلغەزبان" وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی: ئەم بریارەی بەشگەی ئەمریکایی"ئەکسۆن مۆبیل" بۆ پاساکردنەوە نابێت وهۆیەکەی ترسی ئاسایشتی نییە بەڵکوو خولیاکانی سیاسی لەو دا کاریگەرییان بووە.

 "ئیحسان عەبدولجەببار ئیسماعیل" بەڕێوە بەری بەشگەی نەوتی بەسرەیش گوتی، کارگێرانی بەشگەی ئەمریکایی"ئەکسۆن مۆبیل" ماوەیەکی کورتە لە بەسرەدان و نەبوونیان بە ڕادەی لە سەدا یەکیش کاریگەری نییە لەسەر وەبەرهێنان ویان بەڕێوەبردنیی پرۆژەکان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە دەڤەری نەوتی و گازی "ئەلقۆرنەی"ـی عێراق، ١٧٠٠ کەس ئیش دەکەن کە تەنیا ٤٠٠ کەسیان عێراقی نین و یان عێراقی خانەنشینن و تەنیا ٣٠ کەس لەم کارگێرانە کە زۆربەیان مۆستەشار و یان کارمەندانی دراوی و یان  کاروباری تایبەت بە بازاری نەوت ئەنجام ئەدەن، چوونەتە دۆبەی.

بەشگەی ئەمریکایی"ئەکسۆن مۆبیل"لەم بەینەدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی  تاوسەندنی هەرەشە ئاسایشتییەکان کارگێرانی لە عێراق دەباتە دەر. ڕۆژی شەممە(١٨ـی مای)ژمارێک لە کارگێرانی ئەم بەشگەیە ڕاگوێزراون بۆ دۆبەی.

سەرپەیڤ