حوزه‌یران 12, 2019 12:18 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پیبشانگای نێونەتەوەیی «بنیاتنانەوەی عێراق» بە بەشداری و ئامادە بوونی ئێران

پیبشانگاو کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «بنیاتنانەوەی عێراق» لە بەغدا بە ھاوبەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دە وڵاتی دیکەی جیھان لە شوێنی ھەمیشەیی پیشانگای نێونەتەوەیی بەغدا کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پیشانگایەدا ١٢٠ کۆمپانیا لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیھان و ھەروەھا کۆمپانیا خۆجێییەکانی عێراق بۆ ماوەی چوار ڕۆژ توانایی و بارستاییەکانی خۆیان لە بواری بنیاتنانەوەی عێراق لە ڕووی ژێرخان و گەڵاڵەگەلی ئاوو کارەباو بیناچێکردن دەخەنە بەر دیدی ھەمووان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە پەراوێزی بەرپاکرانی ئەم پیشانگایە، ھەلی سەرمایەنانەوە لە عێراقیش دەڕەخسێندرێت و بانگێشتنی کۆمپانیاکانیش دەکرێت بۆ بەشداری کردن لە ھەلی سەرمایە نانەوە.

ئەم پیشانگایە لە ئاراستەی ھەوڵی دەوڵەتی عێراق بۆ دەست پێکردنی قۆناغی بنیاتنانەوە لەم وڵاتە لە پاش سەرکەوتنی تۆکمەو تەواو بە سەر تاقمی تیرۆریستیی داعش لە دیسامبەری ٢٠١٧ بەرپا کراوە.

سەرپەیڤ