حوزه‌یران 12, 2019 20:22 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵی دەربڕینی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق  لە گۆڕانکاری ڕامیاری هەرێمی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، لە وتاردانێکدا هەڵبژاردنی سەرۆک وسەرۆک وەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستانی بە کردەوەیەکی گرینگ وبەکەڵک بۆ عێراق وهەرێم زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە کوردستان ٢٤، عادڵ عەبدولمەهدی لەوتاردانی حەوتانەی خۆیدا ، ئاماژەی دایە گوڕانکاریەکانی سیاسی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان وهەڵبژاردنی نێچیروان بارزانی وەکوو سەرۆک ومەسرور بارزانی وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی هەڕێمی کوردستان وپیداگری کرد کە ئەم کردەوانە بۆ بەدی هێنانی پاوەجیی لە هەرێم وعێراق زۆر گرینگە. سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ئاماژەی کرد کە نەتەوەی عێراق ئاگاداری سیاسیان هەیە وسیاسەت وانانیش لە هەستیار بوونی کاتی ئێستاکە تێدەگەن وهەموو لایەنە سیاسیەکانی وڵات ، لە گوڕانکاریەکان وکردەوەکانی سیاسی ئەنجام دراو لە هەرێم پشتیوانی دەکەن. ناوبراو وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لەم کردەوانە، پیداگری کرد کە گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە دەتوانێ لە چارەسەر کردنی کێشە وگرفتە ناوخۆییەکانی هەرێم وپێوەندی لەگەڵ بەغدا کارێگەر بێت وهەربەم هۆیەوە ، دەوڵەتی عێراقیش لە وپێشوازی ولاگری دەکات وناوبراو لەم پێناوەدا نوێنەری خۆی بۆبەشداری کردن لە رێو ڕەسمی سوێند خواردنی نێچیروان بارزانی ناردووە وسەرۆک کۆمار ولایەنەکانی سیاسی تر یش لەم ڕێ وڕەسمە بەشدارن.