حوزه‌یران 16, 2019 20:17 Asia/Tehran
  • دەسپێکی  ئوپڕاسیونی ئاسایشی  لە پشتێنەی باکووری بەغدا

ناوەندی مێدیایی ئەرکانی هاوبەشی ئێراق باسی کرد لە دەسپکی ئوپڕاسیونی بەربڵاوی ئاسایشی لە پشتێنەی باکووری بەغدا ی پێتەختی ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  بە پێی   بەیاننامەی  ناوەندی مێدیایی  ئەرکانی هاوبەشی ئێراق ئەو ئوپڕاسیونە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی  دۆخی ئاسایشی و بەدواداچوونی ئەندامانی  ڕاوەدوونانی دەزگەی دادی ئێراق  لە زەوین و ئاسمانی ناوچەی تارمیە  لە  40 کیلومەتری  باکووری بەغدا و دەڤەری لەبەر دەگرێت و لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە دەس پێکراوە . لەو ئوپڕاسیونەدا جگە لە هێزە سەربازیەکان کوپتەرەکانی ئەرتەش و هێزی ئاسمانی ئێراقیش بەشداریان  هەیە . بە دوای دوو ەلاماری  ئەم دواییەی تڕوڕیستان بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی و حەشڕی شەعبی ئێراق لە دەڤەری باکووری و باشووری بەغدا  چوار کەس کوژران و پازدە کەسیش  بریندار بوون .

سەرپەیڤ