تەقینەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا
تهمووز 04, 2019 08:35 Asia/Tehran
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی شەوی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ھێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت لەشاری کەرکوک بۆ بەندەری جەیھانی تورکیایان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، تەقینەوەی چەند بۆمبا لە سەر ڕێگای ھێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت لەشاری کەرکوک بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا ئاگری لێ کەوتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاسایشتییەکان، ئاگرکەوتنەوە لەم ھێڵەی گواستنەوەی نەوت دوای ئەوە دەستی پێ کرا کە شەش بۆمبای یەک لە دوای یەک لە سەر ڕێگای ئەم ھێڵی بۆرییە لە نزیکی گوندێک لە حەفتا کیلومەتریی باشووری موسڵ تەقینەوە.
ھێشتا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ئۆپراسیۆنە تێکدەرانەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.