ته‌مووز 05, 2019 20:45 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئاسایشتیی سوپا و حەشدی شەعبی عێراق

سوپا و سەرکردایەتیی حەشدی شەعبیی عێراق دانیشتنێکی بۆ لێکدانەوەی دوایین گۆرانکارییە ئاسایشتییەکان لە ژمارێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتەدا بەڕێوە بردووە.

 بە گوێرەی رۆژی هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، لەم دانیشتنەدا کە فەرماندەرانی ئۆپەراسیۆنی  هاوبەش و هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق بەشدارییان تێدا کرد بوو، ڕێگاکانی دامەزراندنی ئاسایشت لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عێراق کەلە ڕوانگەی ئاسایشتییەوە سستن، لێکدراوەتەوە.

"عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم بەینە دا فەرمانێکی لەمەر تێکەڵ بوونی حەشدی سەعبی و سوپا دەرکردووە. سەرەڕای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش و سەندنەوەی ناوچەکانی ژێر ڕکیفیان لە عێراق، شانە نووستووەکانی ئەم تاقمە ترۆریستییە هەروا بەردەوامن لە سەر بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن لە دژی خەڵک و هێزە ئاسایشتییەکان. هێزە ئاسایشتییەکانی سوپا و حەشدی شەعبیی عێراق هەر ئێستا لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە بە ئەنجامدانیی ئۆپەراسیۆنی جۆر بە جۆر گەرەکیانە شانە نووستووەکانی تاقمی ترۆریستی داعش خاشەبڕ بکەن.

سەرپەیڤ