ته‌مووز 16, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ڕاکێشانی فەرماندە ئاسایشتییەکانی عێراق

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشت و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق باسی لە هەوڵی دەزگا هەوالگری و شۆڤارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ راکێشانیی ژماریک لە فەرماندەرانی ئاسایستی عێراق کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛"کەریم عەلیوی" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشت و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق گوتی: دەزگەکانیی هەواڵگری و شۆڤاری ئەمریکا و رژیمی زایۆنی،گەلێک هەوڵ ئەدەن لەمەر دنە دانیی ژمارێک لە فەرماندەرانی ئاسایشتی عێراق کە ڕووبکەن لەوان.

"عەلیوی" ئامانج لە پێشنیارەکانی دنە دەرانەی ڤاشنگتۆن و تیلئەبیب ـی دزە وکنە وبەدی هێنانی کەندو کۆسپ لە چالاکییەکانی دەزگا ئاسایشتییەکان عێراق زانیوە و گوتوویەتی،"عادل عەبدولمەهدی"سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاگاداری ئەم بابەتەیە و لەسەر ئەمە ڕێککەوتوون تا چالاکیی هەموو فەرماندەرانی ئاسایشتی،لە ژێر چاوەدێری کۆمیسیۆنی ئاسایشت و بەرگری دابێت.

گۆردانەکانیی حێزبۆڵڵای عێراق لەم بەینە فایلەکانی دەنگییان بڵاوکردۆتەوە کە پەردەی لاداوە لە وتووێژی "مەحموود فەلاحی" فەرماندەی"ئۆپەراسیۆنی ئەلئەنبار" لە سوپای عێراق لەگەڵ کەسێکی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی.ئای.ئەی).

سەرپەیڤ