ته‌مووز 16, 2019 17:40 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادەڤانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی ئێران

سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە دیداری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادەڤانی عێراق گوتی نابێ ناکۆکییەکانیی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان ببێتە هۆی سازان و ساچان لەگەڵ رژێمی زایۆنی.

 "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە دیداری "فائێق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادەڤانی عێراق لەتاران،  ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی وڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەکان لەگەڵ ئیسرائیلی بە مەترسیدار زانی و گوتی رۆڵی عێراق لەم بوارە ئێجگارگرنگە.

لاریجانی ئاماژەشی کردە پێوەندییەکانیی ئێران وعێراق و گوتی: ئەمریکاییەکان هەر لە ڕابردووەوە بە دوای ناکۆکی نانەوە و جیایی لە نێوان گەلی ئێران و عێراق بوون بەڵام بەڕێوە چوونیی ڕێو ڕەسم گەلێک وەکوو ئەربەعین نیشانی داوە کە پێوەندییەکانی  دوو وڵات ،گەلێ ڕیشەدار و قووڵە.

"فائێق زەیدان"،سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادەڤانی عێراقیش لەم دیدارە دا گوتی:عێراقییەکان هەرگیزلەبیریان ناچێتەوە کە ئێرانییەکان لە خەباتی دژی داعش لە عێراق چۆناوچۆن لە خۆبوردوییان کردو ئەمرۆیش بە هیچکلۆجێ عێراق، ئێران بە تەنیا ناهێلێتەوە.

زەیدان بە ئاماژە دان بە تاوانکارییەکانی سەعوودییەکان لەیەمەنیش گوتی: ئەگەر تەنیا لە سەدا پێنجی ئەم تاوانکارییانە لە هەرشۆینیکی دیکەی دونیا دا ڕووی ئەدا، جیهان بەرامبەر ئەم تاوانکارییە هەڵوێستی دەگرت بەڵام ئەمڕۆزۆرێک لە وڵاتان بەرامبەر بەم دڕندەکارییانە بێدەنگییان کردووە.

سەرپەیڤ