ته‌مووز 17, 2019 08:06 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین

سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جەختی کرد لەسەر پاڵپشتیی وڵاتەکەی لە ڕێکاری دادگەرانە و گشتداگر بەئامانجی چارەسەریی پرسی فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "ئەلفوڕات"؛ "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "محەممەد ئەشتییە" ی سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەغدا، وتی: عێراق بەنیازە کارێک بکا کە فەلەستینیەکانی دانیشتوو لەو وڵاتە لەمافی تەواو و یاسایی خۆیان کەڵک وەربگرن.

سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەریش وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی عێراق لەمەڕ داکۆکی کردن لە پرسی فەلەستین جەختی کرد؛ فەلەستین هۆگری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لەگشت بوارەکاندا بەهێز بکا.

لەو دیدارەدا دوولایەن هەروەها جگە لە تاووتوێی دواگۆڕانکاریەکانی ناوچە، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هێنانەدی سیستەمێکی ئاسایشی هاوبەش داڕێژراو لەسەربنەمای هاریکاری سیاسی، ئاسایشی و ئابوریی بەمەبەستی چەسپاندنی سەقام و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە.

سەرپەیڤ