تێکشکانی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر بیرە نەوتیەکانی عێراق
ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش هەڵیانکوتایەسەر بیرە نەوتیەکان لە پارێزگەی سەلاحەدین .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی وزه‌ی عیراق رایگه‌یاند که به‌رپه‌رچی هێرشێکی چه‌کدارانی رێکخراوی داعشیان بۆسه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتیی عه‌لاس له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین داوه‌ته‌وه.
پۆلیسی وزه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ، رایگه‌یاند که "پاڵه‌وانه‌کانمان له کێڵگه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین (چیاکانی عه‌لاس) هێرشێکی ترسنۆکانه‌ی چه‌کدارانی تیرۆریستی داعشیان بۆسه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس داوه‌ته‌وه".
پۆلیسی وزه‌ی عیراق ده‌ڵێت: "چه‌کدارانی داعش هه‌وڵیاندا له کێڵگه‌که نزیک ببنه‌وه، به‌ڵام پاڵه‌وانه‌کانمان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و به‌توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه".
دوێنێ یه‌کشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2019 سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی رایگه‌یاند که هێرشێکی چه‌کدارانی داعش بۆسه‌ر فه‌وجێکی پۆلیس له کێڵگه‌کانی عجێل له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه.