ئاب 02, 2019 20:52 Asia/Tehran
  • بۆمبارانی  بنکە ومۆڵگەی ترۆریستان لە رۆژهەڵاتی عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە عێراق وای بڵاو کردەوە،فرۆکە جەنگییەکانی هیزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە دوو مۆڵگەی ترۆریستانیان لە قوڵایی چیاکانی "حەمرین" لە رۆژهەڵاتی عێراق بۆردومان کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە شەوی هەینی لە باکووری شاری باقووبە ئەنجام دراوە، فەرماندەی ترۆریستانی داعش لە چیاکانی حەمرین و جیگرەکەی هاوڕێ لەگەڵ دوو ترۆریستی دیکە کوژران.

 زنجیرەچیاکانی حەمرین کەلە پارێزگای دیالە ھەتاپارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین دا  هەڵکەوتوون، لەوناوەندە سەرەکییانەی شانەنووستووەکانی داعشن لە عێراق دا و دوای ئازاد کرانی شاری موسڵ لە ژوئییەی ٢٠١٧ زۆرێک لە ترۆریستانی هەڵاتوو لەم ناوچەیە دا خۆیان شاردۆتەوە و جار ناجار پەلامار دەکەنە سەر گوندەکان و نائەمنیی بەدی دێنن.

هەر لەم حالە دا"حاتەم ئەلزاملی" سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گوتی" سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە شکستی داعش لە عێراق، نزیک ١٥٠٠ ترۆریستی داعشی هێشتایش لەم وڵاتە دان و ئەم کەسانە لەناوچە بیاوانییەکان و بەتایبەت لە نزیک سنوورەکانی سوریا و عێراق و چیاکانی حەمرین دان.

"سەرلەشکەر سەعد مەعەن،" گوتە بێژی وەزارەتی نێو خۆی عێراقیش رایگەیاند:فەرمانبەرانی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا بە هاوکاریی شارومەندانی خۆجێیی چوار ئەندامی تاقمی ترۆریستیی داعشیان لە گەرەکەکانی ئەلقاهیرە و ئەلڕەشیدییە لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ قۆڵبەست کردووە.

دەوڵەتی عێراق لە دیسەمبەری ٢٠١٧ سەرکەوتنی ئەم وڵاتەی بە سەر ترۆریستانی داعش راگەیاند و هێزە ئاسایشتییەکانی سوپای عێراق وحەشدی شەعبی لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە بە بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنی جۆر بە جۆر گەرەکیانە پاشماوەکانی  چەکدارانی ترۆریستی داعش خاشەبڕ بکەن.

سەرپەیڤ