ئاب 04, 2019 17:26 Asia/Tehran
  • وشداری دانی عێراق لەبارەی پەلامارەکانی  ترۆریستی ئافرەتانی داعشی لە وڵاتانی جۆر بە جۆر دا

بەڕێوە بەری بەشی خەبات دژی ترۆریسم لە وەزارەتی نێو خۆی عێراق لەبارەی دزەو کنەی هۆکارگەلێک لە ئافرەتانی داعشی بۆ ژمارێک وڵاتی عەرەبی و ناعەرەبی بۆ بەڕێوە بردنیی ئۆپەراسیۆنی ترۆریستی وشداری دا.

"ئەبووعەلی ئەلبەسری"  بەڕێوە بەری بەسی خەبات دژی ترۆریسم لە وەزارەتی نێو خۆی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ رۆژنامەی "ئەلسەباح" گوتی: داعش وەکوو مەترسیدارترین تاقمی ترۆریستی جیهان بە زۆرتر بوونەوەی کەڵک وەرگرتن لە ئافرەتانی ترۆریست، بە تەمای بەڕێوە بردنیی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژییە وەک ئەمەی لەمدواییە لە سوریا و تونیس دا ڕووی داوە لە چەند وڵاتی عەرەبی و ناعەرەبی دا.

 ئەلبەسەری گوتیشی: داعش گرووپیک لە ئەندامانی خۆی کە زۆربەیان ائفرەتن پێش لە ڕووخانی دەستەڵاتی "عۆمەر ئەلبەشیر" سەرۆک کۆماری پێشووی سوودان بەڕێکردوون بۆ ئەم وڵاتە تا بە کەڵک وەرگرتن لە بێگرفت بوونی هات و چۆێ برۆبە ئەم وڵاتە. بەڕێوە بەری بەشی خەبات دژی ترۆریسم لە وەزارەتی نێوخۆی  عێراق بە ئاماژە بە چالاکییەکانی ئاشکرای داعش لە ژمارێک لە وڵاتە ئەورووپایی و ئەفریقاییەکان لە رۆژهەڵاتی ئاسیا گوتی: ئەم گرووپە  ترۆریستییە گەرەکیەتی  هۆکارانی خۆی بۆ وڵاتانی دیکە لەوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکات.

سەرپەیڤ