ئاب 07, 2019 08:41 Asia/Tehran
  • پاکتاو کرانی ١٦ گوند لە قۆناغی سێھەمی ڕاپەڕێندرانی ھەڵمەتی « ورەی سەرکەوتن» لە عێراق دا

ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق لە درێژەی قۆناغی سێھەمی ڕاپەڕێندرانی ھەڵمەتی « ورەی سەرکەوتن» توانییان ١٦ گوند لە باشووری موسڵ پاکتاو کەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی فارس،ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق  ھەروەھا توانییان لە ناوچەی « حەمام ئەلعەلیل» لە باشووری شاری موسڵ ئەو تونێلانەی کە دەست و پێوەندەکانی داعش ھەڵیانقەند بوون، تێک بدەن.

بەرلەمەش ئەم ھێزانە لە ڕەوتی ڕاپەڕاندنی قۆناغی سێھەمی ھەڵمەتی « ورەی سەرکەوتن»  توانی بوویان ١٢ بنکەی داعش لە باشوورو ڕۆژئاوای شاری موسڵ لەنێو بەرن.

سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ھاوبەشی عێراق ڕۆژی دووشەممە باسی دەست پێ بوونی

قۆناغی سێھەمی ڕاپەڕێندرانی ھەڵمەتی « ورەی سەرکەوتن» ی کرد لە ناوچەگەلێکی پارێزگاکانی دیالەو نەینەوا بە مەبەستی لەنێوبردنی یەکجاریی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش.

حەوتەمی ژوئیە قۆناغی یەکەمی ھەڵمەتی ھاوبەشی « ورەی سەرکەوتن» لە سێ پارێزگای ئەنبارو سەلاحەددین و نەینەوا و ١٥ی ژوئیەش قۆناغی دووھەمی ئەم ھەڵمەتە لە ناوچەکانی باکووری بەغداو  پارێزگاکانی دیالەو ئەنبارو سەلاحەددین بەڕێوە برا.

سەرپەیڤ