ئاب 10, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاری ئەمریکا لە عێراق

کاربەدەستێکی بەرپرسی عێراقی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاری ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوایی بەغدا،پێتەختی عێراقی پشت ڕاست کردەوە.

 ژمارێک لە میدیا عێراقیەکان ڕۆژی هەینی باسیان لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شۆڤاری بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی کردووە لە باکووری بەغدا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی،کاربەدەستێکی بەرپرسی عێراقی کە داوای کرد ناویی لەقاو نەدرێت گوتی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاری ئەمریکا  سێشەممەی ڕابردوو بەهۆی کەم وکۆری تەکنیکی لە ناوچەی "ئەلڕزوانییە"، باکووری ڕۆژئاوای بەغدا،کەوتە خوارێ. هاوپەیمانی نیو دەوڵەتی ئەمریکالە عێراق وای دوو رۆژ بێدەنگ راگرتنی ئەم هەواڵە، لەئاکام دا ناچار بوو دان دانیتە سەر کەوتنە خوارەوەی ئەم فڕۆکەبێ فرۆکەوانە.

سەرپەیڤ