ئاب 13, 2019 10:43 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی 82 تەرمی نەناسراو لە پارێزگەی بابلی عێراق

هاوپەیمانی بڕیاری عیراقی کە ئوسامە نوجێفی سەرۆکایەتی دەکات ئاشکرایکرد، لەماوەی رابردوودا 82 تەرمی نەناسراو لە باکوری پارێزگای بابل دۆزراونەتەوەو حکومەتیش هیچ هەوڵیکی نەداوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەرمەکان .

هاوپەیمانی بڕیاری عیراقی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لەرۆژانی پیرۆزی جەژندا کە هاوڵاتیان ئاهەنگ دەگێڕن هەواڵی دۆزینەوەی چەندین تەرم لەباکوری بابل بڵاوبووەتەوەو تەرمەکان لە تەندروستی پارێزگاکە کۆکراونەتەوەو هەوڵی ئەوە دەدرێت ببرێنە کەربەلا و بنێژرێن".

ئاماژە بەوەکراوە، 31 تەرم دۆزراونەتەوە بەوانەی پێشترەوە گەیشتوونەتە 82 تەرم کە دەست و قاچی هەندێکیان بڕدراوەتەوە و بەشێکیان ژن و منداڵن، بەڵام حکومەت هیچ بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوەو هۆکاری ئەو رووداوەی ئاشکرا نەکردووەو هیچ لێکۆڵینەوەیەکیش دەستی پێنەکردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی یان ئەو کەسانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.