ئاب 15, 2019 18:01 Asia/Tehran
  • فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی باشووری عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی تەقینەوەکەی باشووری بەغدا لێکۆڵینەوە بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تەقینەوەیەکی قورس ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی ئەلدەورە ھەڵکەوتوو لە باشووری بەغدا ڕووی دا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی تەقینەوە لە ھەمارێکی تەقەمەنیی باشووری بەغدا یەک کەس کوژاوەو ٢٩ کەسیش بریندار بوونە.

ئەم تەقینەوەیە لە ئوردوگای سەقەر سەر بە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕوی دا.

لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم تەقینەوەیە «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە فەرمانی دا لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو لە بارەی ھۆکاری تەقینەوەکە ئەنجام بگرێت.

کەناڵی ئەلئەیام بە گێڕانەوە لە «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە دەبێ بە پێی یاسا، قەرەبووی ئەو شارومەندانە بکرێتەوە کە لە ڕەوتی تەقینەوەکەدا زیانی ماڵی و گیانییان لێ کەوتووە.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە دەبێ تەواوی ڕێککەوتنەکان لە بارەی گەشتی ئاسمانی لە ھەرێمی ئاسمانیی عێراق ھەڵوەشێتەوەو بە ھێندێک ڕێککەوتنی بنەماییەوە بەرتەسک بکرێنەوە.

«عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراق  ھەروەھا ڕاشیگەیاند: ھەرچەشنە گەشتێکی ئاسمانیی بە پێچەوانەی ئەوەی وا باسی کرا، گەشت لێدان لە لایەن دوژمنەوە دێتە ئەژمارو بەم پێیە ھێزی دژە ئاسمانیی عێراق دەستبەجێ کاردانەوە لە بەرامبەری دا پیشان دەدات.