وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق: کەس بۆی نیە ناوبانگی سوپا تێکدا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق هه‌ڕه‌شه له‌و که‌سانه ده‌کات که هه‌وڵی ناشرین کردن و نادیده‌گرتنی ئه‌رک و ماندووبوونه‌کانی سوپای عیراق ده‌ده‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر که‌سێک ده‌ست بۆ ناوبانگی سوپاکه‌یان ببات به یاسا ده‌یوه‌ستێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه، "هه‌ر که‌سێک ده‌ست بۆ ناوبانگی سوپای عیراق ببات که گه‌وره‌ترین داستانی قاره‌مانێتیان دژی چه‌کدارانی داعش تۆمار کردووه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی دیکه و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وکاته ده‌ستی گه‌ل به یاسا هه‌ر هه‌وڵێکی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و داستان و قاره‌مانێتیانه ده‌وه‌ستێنێ".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ده‌ڵێت: "ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه کراوه که ناوی سوپای عیراقیان له شوێنی ناشیاو و دوور له ئازایه‌تی و مافه‌کانی هێناوه".