ئاب 17, 2019 15:40 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری نێوخۆی عێراق بۆ ئێران

«یاسین ئەلیاسری» وەزیری نێوخۆی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بۆ دیدار لەگەڵ «عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزلی» وەزیری نێوخۆی ئێران، بەغدای بەرەو تاران بەجێ ھێڵا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «یاسین ئەلیاسری»  وەزیری نێوخۆی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بۆ دیدار لەگەڵ «عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزلی»  وەزیری نێوخۆی ئێران، بەغدای بەرەو تاران بەجێ ھێڵا.

لێکدانەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان،ھاوکاریی وەزارەتەکانی نێوخۆی ئێران و عێراق و خۆسازدان بۆ بەرپا کردنی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی واتە چلەی سەروەرو سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە لایەن ھەردووک وڵاتەوە ، لەو بابەتانەیە کە لە گەشتەکەی وەزیری نێوخۆی عێراق بۆ تاران تاوتوێ دەکرێت.

بە پێی ڕێژەی فەرمیی سەرچاوە عێراقییەکان نزیکەی ١٤ ملوێن زیارەتکار لە بەسەوادە ڕۆییشتنی ئەربەعینی ساڵی ڕابردووی (٢٠١٨) بەشدارییان کرد کە پتر لە دوو ملوێن کەسیان لە ئێرانەوە ڕۆییشتبوون.

 

سەرپەیڤ