ئاب 17, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ھێرشە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی پەرەسەندنی ھێرشە ئاسمانیەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر باکووری عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی ئیسنا،وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە پەرەسەندنی ھێرشەکانی ھێزی  ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە باکووری عێراق ، ١٣ بنکەی سەربازیی ئەم گروپە کەوتە بەر پەلامارو لەنێو برا.

سوپای تورکیا لە ٢٧ی مانگی مای ٢٠١٩ ئۆپراسیۆنێکی لەژێر ناوی «چنگۆڵ» بە مەبەستی خاشەبڕ کردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.

دەوڵەتی بەغدا گەلێک جار پێدزەی ھێزەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری عێراقی بە نمونەی بەرچاوی پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتە زانیوەو ئیدانەی کردووە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .