ئاب 18, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • ١٤ ترۆریستی داعش لە باشوری مووسڵ  کوژراون و دەستگیر کراون

هێزە عێراقییەکان بە ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەباکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ژمارێک لە ترۆریستانی داعشیان کوشتووە و ژماریکیشیان دەستگیر کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ئێوارەی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ  ماڵپەڕی بەغدا ئەلیۆم ڕایگەیاند هێزەکانی لەشکەری شانزەهەمی سوپای عێراق سەر بە فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی نەینەوا لە باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ هیزەکانی حەشدی عەشیرەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ ڕاوەدوونانی شانە نووستووەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لەناوچەی بایوانی لە ڕۆژئاوای بەشیب شورە لە باشووری شاری مووسڵ،ناوەندی ئەم پارێزگایە ئەنجام داوە.

سەرچاوەی ناوبراو کە ناوی لەقاو نەدراوە،لەم بارەوە جەختیکرد هێزە عێراقییەکان لە دریژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆیان لە باشووری مووسڵ، ٩ ترۆریستی داعشییان کوشتووە و چوار کەس لەوانیان قۆڵبەست کردووە.