ئاب 19, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • پیداگری لەسەر پێویستی دابەزینی ئاڵوزیەکان لە ناوچە لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری عێڕاق وباڵوێزی ئێران

سەرۆک کۆماری عێڕاق وباڵوێزی ئێران لە بەغدا لە سەر پێویستی دابەزینی ئاڵوزیەکان لە ناوچە وبە هێز کردنی ئاسایشت وئەمنیەت وئاشتی تیدا پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە بەغدا ئەلیوم ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی ڕێکخراوی سەرۆک کۆماری عێراق بە دەرکردنی بەیان نامەی کۆتایی ڕایگەیاند  کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پاشنێوەڕووی دوینێ یەکشەممە لە ئیرەج مەسجیدی ، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشوازی کردووە. بە پێی ئەوەی کەلە بەیان نامەکەدا هاتووە ، ساڵح ومەسجیدی لە دیدار وچاوپێکەوتنی خۆی پێوەندی نێوان عێراق وئێران وڕێگاکانی پەرەی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جۆربەجۆرەکانیان لە پێناوی بەرژەوەندی دوو وڵاتی دراوسێی دایە بەر باس ولێکدانەوە. سەرۆک کۆماری عێراق وباڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها دەستیان دایە لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکانی سیاسی لە ئاستی ناوچە ولەسەر پێویستی دابەزینی ئاڵوزیەکان تیدا وبەهێز کردنی ئاسایش وئاشتی ناوچەیی پیداگریان کرد.