ئاب 20, 2019 16:54 Asia/Tehran
  • وتووێژی عێراق و ئوروپا لەبارەی ٨٠٠ترۆریستی بیانی بەندکراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات

سەرچاوەیەکی بەرپرس ڕایگەیاند، عێراق و ژمارێک وڵاتی ئوروپایی سەبارەت بە چارەنووسی بەسەدان ترۆریستی بیانی داعش وتووێژیان کردووە کە ئێستا لەگرتووخانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومرییە نیوز، سەرچاوەیەکی بەرپرس رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە عێراق وتووێژەکانی لەگەڵ ژمارێک وڵاتی ئورورپایی و لەسەروویانەوە فەڕانسە، ئاڵمان و بەریتانیای دەس پێ کردووە بۆ دیاریکرانی چارەنووسی ئەو تاقمە لە ترۆریستانی بیانیی داعش کە ئێستا لە کەمپەکانی ژێرکۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) دان لەنزیک سنوری هاوبەشی دوو وڵات.

سەرچاوەی نوبراو کە ناوەکەی لەقاونەدراوە، بەئاماژە بە دڵگرانیەک کە لەمەڕ درێژەی ئامادەبوونی ترۆریستانی گیراوی داعشی لەنزیک سنورەکانی عێراق بێ دادگەییکران لە زیندان و بەندە پتەوەکان و هەروەها ئەگەری کرانی ئەو دۆسییە بە بەشێک لە گەڵاڵەکانی سازان لە باکوری سوریا لەداهاتوودا لەنێوان لایەنە تێوەگلاوەکان لەو وڵاتەو یان ئەمریکاو تورکیا، پێی داگرت کە ژمارێک وڵاتی ئوروپایی وتووێژ لەگەڵ عێراقیان دەسپێکرد سەبارەت بە هاووڵاتیانی بەندکراویان لای هێزەکانی سوریای دیموکرات بەئامانجی ڕەزامەندیی دەربڕینی بەغدا لەگەڵ ڕادەست کران و دادگەییکرانیان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمی عێراق بێ هیچ دەسوەردانێکی بیانی .

بەقسەی ئەو سەرچاوە بەرپرسە، وتووێژەکانی ئێستا سەبارەت بە نزیک بە ٨٠٠ ترۆریستی مەترسیداری داعش لە شارومەندانی وڵاتانی ئوروپایی لەوان بەریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمان وسۆئید و کانادایە کە زۆربەیان بەڕەگەز عەرەبن و لەجیاتی زیندان و بەندە پتەوەکان، لە نۆ کەمپدان کە ژمارێک لە کەمپ و ئۆردوگایانە پێشتر قوتابخانەو پێگەی سوپای سوریا بوون بەم حاڵەشەوە هیچکام لەوان بۆ کەڵک وەرگیران وەک زیندان شیاو نین.