ئاب 24, 2019 08:55 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆریستیی لە

تەقینەوەی ماتۆڕسکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای بابل لەناوەندی عێراق، سی و نۆ برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو ماتۆڕسکلیتە شەوی هەینی لەشاری "موسەییب" ی سەر بەپارێزگای بابل تەقییەوە.

گرووپی ترۆریستیی داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.

سەرباری شکست هێنانی تاقمی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ وبڵاو کردەی ترۆریستی ئەنجام دەدەن.

گرووپی ترۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بەپاڵپشتی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان بەهێرش بۆسەر عێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکوری و رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردو تاوانی زۆری ئەنجام دا. پاشان عێراق داوای لە ئێران کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان بەهانای ئێرانەوە بێت.

هێزە عێراقییەکان بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٧ توانیان شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنباری عێڕاق(دواپێگەی داعش لە عێراق) ڕزگار بکەن. بە کۆنترۆڵ کرانەوەی ئەو شارە بەکردەوە داعش کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ