ئاب 25, 2019 16:31 Asia/Tehran
  •  نەیاریەتی بەغدا لەگەل  کەڵک وەرگرتن لە خاکی ئێراق بۆ دەسدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دیکە

سەرۆک کۆماری ئێراق وتی : بەغدا ڕێگا نادات ئێراق ببێتە شوێنێک بۆ دەسدرێژی کردنە سەر دەرو دراوسێ.

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری  ئێراق  ڕۆژی شەمە  لە دیداریدا  لە گەڵ بڕێک  لە کاربەدەستانی  ئەو وڵاتە جەختی کرد لە سەر پێویستی یەکگرتوویی ئێراقیەکان و نەیاریەتی کردن  لە گەڵ  ئەوەی کە  ئێراق  ببێتە شوێنێک بۆ دەسدرێژکاری بۆ سەر وڵاتانی  دراوسێی . سەرۆک کۆماری ئێراق هەروەها خوازیاری  پێبەندی بە هەڵوێستی دەوڵەتی  بەغدا و هەموو  دامەزراوەکانی کارگێڕی و یاسادانەران  بۆ نەیاریەتی کردن لە گەڵ  شەڕنانەوە و پێویست بوونی  هەڵوێستی  ئەو وڵاتە  لە ڕێبازی  بەدی هاتنی  ئاشتی  گەشە  پێشکەوتن و هاوکاری ناوچەیی  . بە وتەی بەرهەم ساڵح هێزمەند کردنی یەکپارچەیی نیشتمانی  و نیزامی  دیموکراسی فیدراڵ بنیاتنانەوەی  ئێراق و دانی خزمەتگوزاری بۆ شاروومەندانی  ئەو وڵاتە  لە ئەوڵەویەتەکانی  هەنووکەیی  دەوڵەتی بەغدایە .  نوڕی مالکی  سەرۆکی هاوپەیمانی  دەوڵەتی  یاسا  هادی  عامری  سەرۆکی هاوپەیمانی  ئەلفەتح  و سەلیم جبووری  سەرۆکی  پێشووی  پارلەمانی  ئێراق  دوێنێ  شەمە  لە گەڵ سەروک کۆماری ئەو وڵاتە  دیدار و وتووێژی کرد .

سەرپەیڤ