ئاب 25, 2019 19:46 Asia/Tehran
  • پێبەندی بزوتنەوەی نۆجەبا بە فەتوای بایکۆتکردنی مانەوەی سەربازی ئەمریکا لە ئێراق

جێگری دەبیری گشتی نۆجەبای ئێراق گوتی: ئەم بزوتنەوەیە لە ڕوانگەی سیاسی و سەربازییەوە بە فەتوای بایکۆتی ئامادەبوونی سەربازییە ترۆریستەکانی ئەمریکایی لە ئێراق پێبەندە.

 ئایەتۆڵڵا"سەید کازم حسەینی حائێری" لە مەرجەعەکانی تەقلیدی شیعە، ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی فەتوایەک،مانەوەی سەربازیە ئەمریکاییەکان لە عێراقی بە هەرناوێک،بە حەرام ڕاگەیاندوە.

"نەسر ئەلشێمری" جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی دەن و باسی ،"بەغدا ئەلیۆم" بەڕاشکاوی گوتی،لەبارەی مانەوەی سەربازییە ئەمریکاییەکان لە عێراق، فەتوای ڕاشکاوانە لەر مەرجەعییەتی دینی لەئارا دایە و بزوتنەوەی نۆجەبایش لە
ڕوانگەی سیاسی و سەربازی جێبەجیییان دەکات.

"نەسر ئەلشێمری" جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق گوتیشی، ئەمریکاییەکان دوای پەلامار  بۆ سەر بنکەکان و هەممارەکانی حەشدی شەعبی، ڕێگای تێکهەڵچوونی تازەیان لەم وڵاتە دا بەدی هێناوە، بەڵام هێزەکانی مۆقاومە لە عێراق لە خۆیان بەرەڤانی دەکەن.

"ڕەعد حسەین"  ئەندامی هاوپەیمانی" سائێروون"ـی عێراقیش گوتی، مەنتیق، شەرع و یاسا،ئامادەبوونی هێزە ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە بە حەرام دەزانێت، چوونکا ئەوان داگیرکار دینە ئەژمار و ئامادە بوونییان هیچ ئیزننامەیەکی یاسایی نییە.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە چوار نۆرە تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتن و تەقینەوە. سەرچاوە عێراقییەکان، ئەمریکا وڕژیمی زایۆنی وەک هۆکاری سەرەکی ئەم پەلامارانە دەزانن.

سەرپەیڤ