ئاب 26, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی فەتح: پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر بنکەو مەتەرێزەکانی حەشدی شەعبی ، ڕاگەیاندنی شەڕ بەعێراقە

هاوپەیمانیی فراکسیۆنی پەرلەمانیی فەتح ، پەلاماری فڕۆکەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر پێگەکانی حەشدی شەعبی بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕ بە عێراق زانی و خوازیاری کۆتایی کۆنترۆڵی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بوو.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فراکسیۆنی فەتح لەپەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی "هادی عامری" لەبەیاننامەی شەوی یەکشەممەی خۆیدا پێی داگرت: دەسدرێژکاریی بەردەوامی رژیمی زایۆنی بۆسەر جبەخانەو پێگەکانی حەشدی شەعبی، خاڵێکی مەترسیدارە لەڕەوتی رژیمی زایۆنی بۆ کردنەئامانجی حەشدی شەعبی و فەرماندەرانی.

ئەو بەیاننامە وێڕای پێداگریی لەسەر پاراستنی مافی وەڵامدانەوە بەو پەلامارانە، ئەوی بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕ بە عێراق، گەل و سەروەریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لەقەڵەم داو بەرپرسایەتی تەواوی ئەو دەسدرێژکارییەی خستەئەستۆی هاوپەیمانیی بانگەشەکەری بەرەنگاربوونەوەی داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا.

فراکسیۆنی فەتح داوای لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق کرد ، بەرەڤانی بکەن لە گەل و ڕێکخراوە سەربازی، ئاسایشییەکان و سوپاو حەشدی شەعبی و هەموو ڕێگا ستراتژیکییەکان بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و مەزنایەتی عێراق تاووتوێ بکەن.

"عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراقیش وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر پێگەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری عێراق وتی: لەهەمبەر پێشێلکرانی بەردەوامی سەروەریی نیشتمانی و هەڕەشە بۆسەر شارومەندان، بێ دەنگ نابین.

ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێڕاق دوێشەو لەبەیاننامەیەکدا رژیمی زایۆنی بە بەرپرسی پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر هێزەکانی لەپارێزگای ئەنبار لەرۆژاوای عێراق ناوبرد و ڕایگەیاند: ئەو پەلامارە بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی و لەجاددەی "عەکاشات-قائیم" هەڵکەوتوو لە پانزە کیلۆمەتریی سنوری عێراق لەگەڵ سوریا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ