ئاب 29, 2019 14:04 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھەڵوێستەکانی بەحرەین دژی عێراق

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا، وتەکانی ئەم دواییەی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرەین دژی حەشدی شەعبی و تاقمەکانی خۆڕاگری لە عێراق ئیدانە کرد.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا، وتەکانی ئەم دواییەی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرەین دژی حەشدی شەعبی و تاقمەکانی خۆڕاگری لە عێراق ئیدانە کرد.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە ئاگاداری نامەکەی دا جەختی کردووە کە،وتەکانی ئەم دواییەی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرەین لە ڕەوایەتی بەخشین بە دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر بڕێک لە سەرزەوینە عەرەبییەکانی شەرمەزار کرد.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق پێی داگرت: حەشدی شەعبی بەردەوام پاڵپشتێکی ھێزمعند بووە بۆ ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆرزم دا.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەم دواییەدا دوو ترۆمبیلی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقی لە ناوچەی قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار کردە ئامانج.

بنکە سەربازییەکانی سەر بە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە چەند جارێک  کەوتوونەتە بەر پەلامار.

لەم پەیوەندییەدا بەڕێوەبەری میدیایی و ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراق جەختی کردووە: خۆ تێوەردانی ڕژێمی زایونی لە عێراق دا ھەنگاوێکی مەترسیدارەو بەم پێیە دیارە  ئەوەی کە لە داھاتوودا ڕوو دەدات مەترسیدارتر دەبێت.

«مەھد عەقابی» بەڕێوەبەری میدیایی و ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراق  لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی لوبنانیی ئەلمەیادین، پێی داگرتووە کە: پیلانی ھێرش کردنە سەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبیی عێراق پیلانێکی ئەمریکییە بە کەرەستەو ئامێری ئیسرائیلییەوە.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەپاش سەرکەوتنەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە ھەمبەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا، ھەوڵ و پەلەقاژەیان بۆ توندکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئەم ڕێکخراوەیە پەرە پێ داوە.

سەرپەیڤ