بەدرۆ خرانەوەی بوونی پێگەی ئێرانی لە ڕۆژئاوای عێراق
ئهیلوول 05, 2019 07:56 Asia/Tehran
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی پارێزگاریی ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق بانگەشەی دوو میدیای زایونیی لە بارەی بوونی پێگەی ئێران لە ڕۆژئاوای عێراق ڕەت کردەوە.
«نەعیم کعود» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی پارێزگاریی ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی ماڵپەڕی ھەواڵیی «والا»و ڕۆژنامەی «یەسرائیل ھیوم» وتی: لە ناوچەی سەرسنووریی عێراق لەگەڵ سووریا ھیچ جۆرە پێگەیەکی سەربازی بوونی نییە.
ئەم دوو میدیا زایونییە لەم دواییەدا بە بڵاو کردنەوەی کۆمەڵێک وێنەی ئاسمانی و سەتەلایتی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە گوایە ئێران لە ناوچەی «ئەلقائیم» لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا خەریکی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی تازەیە.